2021-04-09   1435     
لاهور شێخ جەنگی
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "هاوڵاتیان خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی سامانی ژێر زه‌وی‌و سه‌ر زه‌وین‌و ناكرێت لێبگه‌ڕێین به‌مه‌رامی سیاسی بێ به‌ش بكرێن له‌مافه ره‌واكانیان".
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لاهور شێخ جەنگی-ی‌دا هاتووه، "ده‌ستخۆشی له‌هه‌ڵوێستی جێگری سه‌روكی حكومه‌ت كاك قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌م، كه له‌سه‌ر مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی هاتۆته ده‌نگ. هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی و به هه‌موو چین و تویژه‌كانه‌وه، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی سامانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی و ئه‌م خاكه پیرۆزه‌ن، ناكرێت لێبگه‌ڕێین به‌مه‌رامی سیاسی بێ به‌ش بكرێن له مافه ره‌واكانیان."
پاش ئه‌وه‌ی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كە وەزیرەكەی ساسان عەونییە‌و سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانە، دابه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك پارچه زه‌وی به‌سه‌ر کەسوکاری شەھیدانی له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه به "یاساشکێنی" ناوبرد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگه‌یاند، "هیچ کەس‌و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواکانتان بوەستێتەوە".
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگه‌یاند، "لەوانەیە بە لێدوان و ڕوونکردنەوەی نابەرپرسانە، دڵگران بووبن و وا هەستتانکردبێت کەسانێک هەن، ڕێگرن لەبەردەم وەرگرتنی زەوییەکانتان کە مافێکی ڕەوا و یاسایی خۆتانە. من لێرەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کەس و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواکانتان بوەستێتەوە. "