لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم: سێشەممە یەكەم رۆژی رەمەزانە
  2021-04-11       486       

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، سبەی تەواوكەری مانگی شەعبانەو رۆژی سێشەممە 13ی نیسان یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئاوێنە: لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەكەیان ئەمڕۆ مانگیان لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان نەبینیوە.

ئەوەشی خستەڕو، بۆیە سبەی دوشەممە 12-4-2021 تەواوکاری مانگی شەعبانە و رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

هەروەها لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە بڕیاری كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان دەچێتە بواری جێبەجێكردن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×