لە عێراق 40 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-04-14       409       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 972 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 40 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 44 هەزارو 282 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان حەوت هەزارو 972 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 196 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 40 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك تۆماركراون و نۆ كەس بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 949 هەزار و 50 كەس و لەوانە 14 هەزارو 836 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 831 هەزارو 419 كەسیان چاكبونەتەوەو 102 هەزارو 695 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 512 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×