2021-04-17   703     
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، بۆئه‌مجاره یه‌كێتی به گڕوتینێكی جیاوازه‌وه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده ده‌كات.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ئاماده‌بونی بورهان سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق.
له‌كۆبونه‌وه‌كه ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕایگه‌یاند، هه‌ولێر بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه، بۆئه‌مجاره یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به گڕوتینێكی جیاوازه‌وه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده ده‌كات.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه راو سه‌رنجی وردی خۆیان خسته‌ڕو و چۆنیه‌تی جیاوازی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان خسته‌ڕو.