کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی لە ئێران دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی – تاران رادەگەیەنێت و لە خشتەكەیدا جێگیری دەكات.
ئاوێنه: کۆمپانیای فڕۆکەوانی”قشم ئایر” خشتەی گەشتەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا گەشتی نێوان “تاران–سلێمانی–تاران” داناوە، لەکاتێکدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتەکان ڕاگیراون.
بەپێی خشتەکە ٢\٥\٢٠٢١ یەکەم گەشتی نێوان سلێمانی – تاران دەستپێدەکات و لەهەفتەیەکدا دوو گەشت ئەنجامدەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و ئێران ڕاگیراون و تاکو ئێستا بەفەرمی هیچ بڕیارێک لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانەوە نییە.