2021-04-27   3481     
خالید فەرەج برای مەلا کرێکار دوای بینینی مەلا كرێكار لە زیندان پەیامێكی مەلا كرێكاری بڵاو كردووەتەوە، تێیدا مهلاكرێكار رایدهگهیهنێت، ئەگەر کەسێکتان تووشی شکستێک بوو پشتی بگرن و هەڵیبستێننەوە، ئەگەر کەسێکی تر سەرکەوتوو بوو تەشجیعی بکەن و دەست خۆشی لێبکەن.
دەقی پەیامەکەی مەلا کرێکار:
پەیامی من لەم مانگە پیرۆزەدا بریتییە لە برایەتی و پتەوکردنی کردنی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکانتان. دەست بگرن بە پەیامەکەی خوای گەورە و، پەیوەندی ئیمانیتان بەخواوە پتەوتر بکەن. ئەگەر کەسێکتان تووشی شکستێک بوو، پشتی بگرن و هەڵیبستێننەوە. ئەگەر کەسێکی تر سەرکەوتوو بوو تەشجیعی بکەن و دەست خۆشی لێبکەن. هەموو برابن...دڵسۆزی یەکتر بن...یەکتریتان خۆش بوێت...خوای گەورە سەرکەوتووی هەردوو دنیاتان بکات.