تەقە لە پۆلیسی دارستانی سلێمانی کرا
  2021-04-27       345       
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، تیمەکانیان لە کاتی گەڕان و پشکنیندا چەند راوچییەکیان لە دەریاچەی دەربەندیخان بەدیکرد و راوچییەکان دەسترێژی گولـلەیان ئاراستەی تیمەکانیان کردووە. 

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" لە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لە سامانی ماسی و بەهۆی وەرزی گەرا دانانی ماسی، لە ئێستادا هەموو جۆرێکی راوکردن قەدەغەیە". 

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە میای دەرچوونی تیمێکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بۆ سەر دەریاچەکە، چەند راوچییەکیان بەدی کرد کە سەرقاڵی راوکردن بوون، بەڵام راوچییەکان دەستڕێژی گولـلەیان ئاڕاستەی تیمەکانی پۆلیس کردووە و رووبەرویان بوونەتەوە و دواتر هەڵهاتوون". 

جەختتی لەوەوشکردەوە:" دواجار بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایشی دەربەندیخان و پۆلیسی ناوخۆ، لە کەناری دەریاچەکە توانرا راوچییەکان دەسگیربکرێن و دەستگیرا بەسەر ٢ ئۆتۆمبێل و ١١ تۆڕی راوکردنی ماسی و بەلەمێکدا و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانباران کراوەتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×