نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو 68 دۆلارە
  2021-05-09       520       

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 28 سەنتە، هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە64 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

ئاوێنه‌: لەماوەی دوو رۆژی رابردودا نرخی نەوت بە رێژەیەکی سنوردار بەرزبووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ کرانەوە و بوژانەوەی ئابوری جیهان دەگەڕێتەوە، کە سەرەڕای بەردەوامی مەترسی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهیندستان، بەڵام خواست لەسەر ئەو وزەیە لەبەرزبوونەوەدایە.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ سه‌رو 60 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×