هەپەگە سێ هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر سوپای توركیا
  2021-05-09       1285       

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، لەچالاكی هێزەكانیان دژبە سوپای توركیا هەشت سەرباز كوژران و دوای چالاكییەكانی گەریلا لە هەرێمی مەتینا فڕۆكە جەنگییەكان گردی زەندورایان بۆردوومان كرد.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ لەسەر چالاكی زەمینی و ئاسمانیی گەریلاكانی دژبە سوپا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، كە هێزەكانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد، ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە، كاتژمێر 7:30و8:15 9:45 خولەكی بەیانی ، لە هەرێمی مەتینا لەسەر گردی زەندورا، لەدژی سوپا سێ چلاكییان ئەنجامدا، لە هەرسێ چالاكییەكە سەركەوتووانە گورز لە دوژمن وەشێندرا.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە كاتژمێر 12:40 خولەكی نیوەڕۆ، لەسەر گردی شەهید دلگەش لە هەرێمی ئاڤاشین چالاكییەكی نیشانشكێنی ئەنجامدرا و لە ئەنجامیدا سەربازێكی سوپا كوژرا.

زانیاریی بەرفراوان لەبارەی چالاکیی هێزەکانمان بەمشێوەیەیە:
چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال
هێزەکانمان لە یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئە مڕۆ ٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە کاتژمێرەکانی ٠٧:٣٠ و ٠٨:١٥ و ٠٩:٤٠ دا لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی داگیرکەرانی سەر شاخی زەندورا لە ناوچەى مەتینا ٣ چالاکییان ئەنجامدا. هەر ٣ چالاکییەکە بە شێوەیەکی سەرکەتوانە ئەنجامدران و گورزی قورس لە داگیرکەران درا.
هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵوکانی زاگرۆس
لە چوارچێوەی “هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس” دا:
٧ی ئایار کاتژمێر ١٢:٤٠ لە ناوچەکانی ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید دڵگەش چالاکیی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.
٧ی ئایار لە کاتژمێر ١٨:٣٠ دا لە ناوچەى خواکورک لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید شاهان هێرش ئەنجامدرا. سەرەتا پەناگەیەک کە ٢ داگیرکەری تیادا بوو کرایە ئامانج و ئەو پەناگەیە بە تەواوی تەقێنرایەوە و ٢ داگیرکەرەکەی ناو پەناگەکە سزا دران. دوای ئەوە پەناگەیەکی تر کرایە ئامانج و ئەو پەناگەیەی تریش بە تەواوی تێکشکێنرا. ئەوەندەی روون بووەتەوە ٤ داگیرکەر سزادراون. هەروەها گورز لە داگیرکەرانی تری سەر ئەو شاخە درا و لە ئەنجامدا راداری سەر شاخە تێکشکێنرا.
ئەو چالاکییانە بۆ تۆڵەی شەهیدانی مام رەشۆ ئەنجامدران و بە گشتی ٦ داگیرکەر سزادران و ٢ پەناگە و رادارێک تێکشکێنرا. دوای چالاکییەکە داگیرکەران بە شێوەی هەڕەمەکی دەوربەری خۆیان بۆردومانکرد. ئێوارەی ئەو رۆژە و لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا دوژمن داگیرکەرە سزادراوەکان و بریندارەکانی بە کۆپتەر گواستەوە.
٨ی ئایار کاتژمیر ٠٨:٣٠ لە ناوچەى ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران، کە هەوڵیاندەدا لەسەر شاخی شەهید ئەکین پێشڕەوی بکەن، چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا و لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا. سوپای دگیرکەری تورک کاتژمیر ٠٩:٣٠ ئەو داگیرکەرە سزادراوەی لە گۆڕەپانەکە برد و هێزەکانیشیان هەندێک پاشەکشەیان کرد.
هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و زانیاریی بەرفراوان لە بارەی ئەو هێرشانە و بۆردومانەکان بەمشێوەیەن:
٧ی ئایار لە نێوان کاتژمیر ١٩:٣٠ و ٢٢:٠٠ دا لە ئاڤاشین ناوچەکانی شەهید مونزور، قەڵای مام رەشۆ، ئاریس فاریس، مەرڤانۆس و شوکی جموجوڵی دوژمن لە رێگەی کۆپتەرەوە هەبوو.
٨ی ئایار لە نێوان ١٢:٣٥ و ١٣:١٥ دا فڕۆکە جەنگییەکان شاخی زەندورایان لە مەتینا بۆردومانکرد.
٨ی ئایار لە کاتژمیر ١٦:٣٠ دەوروبەری گوندی گرێ لە ناوچەى مەیرۆک لە ناوچەى گارە بۆردمانکرا.
٨ی ئایار لە کاتژمێر ١٧:٠٥ زەوییەکانی گوندی کێستە لە ناوچەى مەتینا بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکران.
٨ی ئایار لە نێوان کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٠١:٣٠ کۆپتەر بەسەر شاخەکانی شەهید سەرحەد، کۆردینە و دڵبەر لە ناوچەی مەتینا دەسوڕانەوە.
٨ی ئایار کاتژمێر ٠٠:٢٠ دەوروبەری چەمی لۆلان لە ناوچەى خواکورک بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکران.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×