سەدرییەكان ئەمڕۆ و سیستانییەكان سبەینێیان كردە جەژن
  2021-05-13       700       

موقتەدا سەدر، پێچەوانەی سیستانی، لەگەڵ ئێران و سوننەكانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممەی كردە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

ئاوێنه‌: سەدر شەوی ڕابردوو تویتێكی كردووە، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە موسڵمانان كردووە، بەتایبەت گەلانی فەڵەستین و عێراق.

دیاریكردنی ئەمڕۆ وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەلایەن موقتەدا سەدرەوە، لەكاتێكدایە، پێشتر عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمڕۆی وەك تەواوكەری مانگی ڕەمەزان ناوبرد و سبەینێ هەینیی كردە یەكەم ڕۆژی جەژن.

بۆیە لە بەغدا و شارە شیعییەكانی عێراق، شیعەكان بوون بە دوو بەشەوە، لایەنگرانی سەدر ئەمڕۆیان كردە یەكەم ڕۆژی جەژن، بەڵام ئەوانەی گوێ بۆ سیستانی دەگرن، ئەمڕۆ بەڕۆژوون و سبەینێ جەژن دەگێڕن.

جیاواز لە زۆربەی ساڵانی ڕابردووش، ئەمساڵ ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیكەی ئیسلامی ئەمڕۆی كردە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×