سەنتەری زانیاری گەشتیاری لە سلێمانی كرایەوە
  2021-05-15       448       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، كردنەوەی سەنتەرێكی خزمەتگوزاری تایبەتی گەشتیارانی راگەیاند كە هاوكاری گەشتیاران لەدۆزینەوەی ناوچە گەشتیارییەكان دەكات.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، سەنتەرەكە بە سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزییە، ڕێبەر و نەخشەی گەشتیاری بەسەر گەشتیاراندا دابەش دەكات، سەنتەرەكە سەرجەم زانیاری و ناونیشانی وردی ناوچە گەشتیارییە ئایینی و شوێنەوارییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و سنوری ئیداری راپەڕین لەخۆ دەگرێت.

هەر بەپێی  راگەیەندراوەكە، سەنتەرەکە لە ڕێگەی كارمەندانییەوەو لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی (٠٧٧٢٥١٢٠٢٣٥) وەڵامی پەیوەندی ئەو گەشتیارو هاوڵاتیانە دەداتەوە کە زانیاریان دەربارەی بنکە گەشتیارییەکان پێویستە.

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بەدەیان هەزار گەشتیار رویان لەناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای سلێمانی كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×