به‌پێی ئامارێك له دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه تائێستا نزیكه‌ی 14 هه‌زار پۆلیس له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كوژراون.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی "The Conversation" راپۆرتێكی له باره‌ی تونوتیژیه‌كانی عێراقه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 23 پۆلیس له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان كوژراون.
باسی له‌وه‌شكردووه، ژماره‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌ی له ساڵی 2003ه‌وه له عێراق كوژراون نزیكه‌ی 14 هه‌زار كه‌سن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و پۆلیسانه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ی راسته‌وخۆوه كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، مه‌شق و راهێنانیشی پۆلیس له‌و ئاسته‌دا نییه كه بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه ئه‌منییه‌كاندا بكات.