دوای دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی، کە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و پشێوی لەناوەندی شاری بەغدا، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق هۆشداری دهدات و، دهڵێت: پێویسته دەوڵەت فەرمانڕەوا بێت و یاسا بچەسپێنێت.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق پهیامێكی لەتویتهری تایبهتی خۆی بڵاوكردهوهو، رایگهیاند: بەرپرسیارێتی دامەزراندنی دەوڵەت پێکەوەییە، بەڵام دەوڵەت لەسەر بنەمای سیستهم و سەروەری بەڕێوە دەبرێت.
عهبادی نوسیوێتی، لەتەنگانەشدا دەبێت هەمووان وڵات بیپارێزین و، هەڵکوتانە سەر و یاخیبوون لێی و نانەوەی ئاژاوەو پشێوی دروستکردن کارەساتهو ڕێگە پێدراو نییە.
له تویتهكهیدا، عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه، هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە، پێش ئەوەش ئاژاوەو پشێوی بیانخوات، دەبێت دەوڵەت دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت و ئەو حوکم بکات.
له كۆتایی پهیامهكهییدا، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتیشی: "دەوڵەت قەڵامانە". و پێویسته ههموومان بیپارێزین.