لەعێراق گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا داكشا
  2021-05-30       378       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 474 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات ژمارەی ئەو توشبوانەی گیانیانلەدەستداوە داكشاوە بەشێوەیەك كە 17 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 32 هەزارو 190 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 474 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە چوار هەزارو 365 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 17 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە سێ كەسیان لە هەرێمی كوردستان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 197 هەزارو 82 كەس و لەوانە 16 هەزارو 351 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 111 هەزارو 466 كەسیان چاكبونەتەوەو 69 هەزارو 265 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 451 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×