فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران و هاوكارێكی لە سوریا كوژران
  2021-06-04       678       

بەپێی میدیاكانی ئێران، دوێنێ پێنجشەممە، فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران كە وەك راوێژكار لە سوریا بوە لەگەڵ هاوكارێكی كوژراون.

ئاوێنە: میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو فەرماندەیەكی سوپای پاسداران و هاوكارەكەی، دوێنێ پێنجشەممە، لەسەر رێگەی دێرەزۆر بۆ تەدمر، كەوتونەتە بۆسەیەكی چەكدارانی داعشەوەو كوژراون.

فەرماندەكەی سوپای پاسداران كە لە سوریا كوژراوە، ناوی حەسەن عەبدوڵا زادەیەو هاوكارەكەشی ناوی موحسین عەباسییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×