وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم: نرخی یەک ته‌ن گەنمی پلەیەک بە ​475 هەزار دینارە
  2021-06-06       301       
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، یەک ته‌ن گەنمی پلەیەک بە ​475 هەزار دینار و پلە دوو بە 400 هەزار دینار و پلە سێش بە 325 هەزار دینار دەکڕێتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی حوزه‌یرانی 2021، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نرخی یەک ته‌ن گەنمی پلە یەک و دوو سێی ئاشکرا کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، وادەی دەستپێکردنی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران 45 رۆژ دەبێت و لە 8ی حوزه‌یرانی 2021 ەوە دەستێدەکات و 22ی ته‌مموزی 2021 کۆتایی پێدێت.

ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×