ئەفسەرێکی کورد لە بەغدا کوژرا
  2021-06-07       644       

دەزگای هەواڵگریی عێراق تیرۆركردنی ئەفسەرێكی باڵای دەزگاكەیانی لەبەغدا لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە پشتڕاستكردەوە كە بەپێی زانیارییەكان كورد بوە.

ئاوێنە: دەزگاكە لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە عەقید نەبراس فەرمان شەعبان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی چاودێری لەدەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق لەناوچەی بەلەدیاتی بەغدای پایتەخت لەكردەوەیەكی ترسنۆكانەدا تەقەی لێكراو كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان ئەو ئەفسەرەی هەواڵگری عێراق كورد بوە.

دەزگای هەواڵگری عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو ئەفسەرە رۆڵێكی دیاری هەبوە لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و تاوانی رێكخراودا لەماوەی ساڵانی خزمەتیدا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×