لاهور شیخ جەنگی: ئەم مانگە موچەخۆرانی هەرێم مژدەی خۆش دەبیستن
  2021-06-15       1118       

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، ئەم مانگە دەرئەنجامەكانی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەردەكەون و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مژدەی خۆش دەبیستن.

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبەكەی وتی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەماوەكانی رابردو هەنگاوی تەندروستی ناوەو ئاڕاستەكە بەرەو بەغدایە."

وتیشی، رێككەوتنی بەغداو هەولێر راستە بەوادرەكانی دەرنەكەوتون، بەڵام لەوانەیە ئەم مانگە مژدەی خۆش هەبێت بۆ موچەخۆران ئەگەر نەبێت بۆ مانگی داهاتو.

جەختیشی كردەوە، ئەمانە هەمو هەنگاوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بون كە لایەنەكانی تریشی لەگەڵ خۆی پەلكێش كرد بۆ بەغداو وتیشی"ئێمە نەبونایە، ئەو شتانە نەدەبون."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×