فالح فەیاز: حه‌شدی شه‌عبی نهێنی مانه‌وه‌ی دەوڵەتی عێراقه‌
  2021-06-19       443       

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی  میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند، حه‌شدی شه‌عبی نهێنی و گەرەنتی مانه‌وه‌ی دەوڵەتی عێراقە‌ و دەشلێت " حه‌شدی شه‌عبی شان بە شانی هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری له‌ شكۆی عێراق ده‌كات".

ئاوێنه‌: لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە حه‌وتەم ساڵ یادی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی فالح فەیاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ وتارێكدا رایگەیاند: حه‌شدی شه‌عبی شان بە شانی هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری له‌ شكۆی عێراق ده‌كات و هەردوو لایەن یەک کیاننو، حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه‌ و رێز له‌ مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌گرێت و پیرۆزه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی رەتیكرده‌وه‌، میلیشیاکان بارگرانی بن بەسەر دەوڵەتی عێراقەوەو، وتی: بە پێچه‌وانه‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی نهێنی و گەرەنتیی مانه‌وه‌ی دەوڵەتی عێراقە‌.

فالح فەیاز هۆشداریی بە "دوژمنان" داوە لەوەی حەشدی شەعبی، کە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە، ئێستا زیاتر ئاماده‌یه‌ بۆ شه‌ڕی گه‌و‌ره‌تر و هەرگیز لەناو ناچێت.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكردووه‌، هیچ وڵاتێک ناتوانێ پەیوەندی و هەماهەنگی لە هیچ بوارێک لەگەڵ عێراق بکات، ئەگەر حەشدی شەعبی بە میلیشیا ناو ببات، چونكه‌ "ئێمە پارێزەری عێراقین".

شایه‌نی باسه‌، دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق بەهۆی هێرشی داعشەوە، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی حەشدی شەعبی دا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×