2021-06-19   966     
بە پێی زانیارییەکانی کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری گوندی گەڵاڵە لە شارباژێرکە ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە بۆردومانکردووە.
ئاوێنە: کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت ڕایگەیاندووە، دوو گەریلای پەکەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراون و یەکێکیش برینداربووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ زیانێک بەر هاوڵاتیانی مەدەنی گوندەکە نەکەوتووە و بۆردومانەکە لەکاتێکدا بووە مەفرەزەیەکی هێزەکانی پەکەکە بە گوندی گەڵاڵیدا رۆشتوون.
ئەمە دووەم جارە سنوری سلێمانی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت و هەرچەندە حکومەتی عێراق چەند جارێک داوای لە تورکیا کردووە کردە سەربازییەکانی ڕاگرێت بەڵام هەر بەردەوامە.