2021-06-19   385     
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران رایگەیاند، لەپلانیدایە حکومەتێکی شۆڕشگێڕیی، چاکەخواز و دژە گەندەڵی پێکدەهێنێت.
ئاوێنه: بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران لەپامێکدا رایگەیاند، لەپلانیدایە حکومەتێکی شۆڕشگێڕیی، چاکەخواز و دژە گەندەڵی پێکدەهێنێت.
سەرۆکی نوێی ئێران جەختیشی لەسەر ئەوە کردوە، بەرەو فراوانکردنی پانتایی دادوەریی لەوڵاتەکەی هەنگاو دەنێت و بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێت.
سوپاسی هەمو کاندیدەکانی سەرۆکایەتیشی کرد بۆ چونە ژێر باری ئەو بەرپرسیارێتییە و هاتنە پێشەوەیان بۆ "هەڵبژاردنێکی ئازادانە".
دوێنێ هەینی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لەسەرتاسەری ئێراندا ئەنجامدراو تائێستا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیبراهیم رەئیسی کاندیدی براوەی هەڵبژاردنەکەیە.