2021-06-22   1550     
ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕوداوەکەی شەوی ڕابردوی سەرچنار ڕایگەیاند، شۆفێرێک پابەندنهبووه بەڕێکارو ڕێنماییە یاساییەكان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچون لەیاسا بەکاردەھێنێتو ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بونو بەتەقەکردن روبەڕوی ھێزەھاوبەشەکە بونەوە.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی 21ی حوزەیرانی 2021، ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەئەمنییەکان لەلیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەئەرکێکی ڕەسمیدا بون بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار."
راشیگهیاندووه، "شۆفێرێک پابەند نابێت بەڕێکارو ڕێنماییە یاساییەكان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لەیاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەرئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەکە بوونەوەو سەرئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزەكانی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران بەمەبەستی چارەسەر."
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "ئێمە لەکاتێکدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوە دەخوازین، ڕێوشوێنە یاسییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەک دڵنیادەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ئارامی شارو لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین".