دوێنێ دوو شاری عێراقی لە گەرمترین شارەكانی جیهان بوون
  2021-06-23       634       


بەپێی ماڵپەڕێكی تایبەت بە كەشوهەوا، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە چەند شارێكی كوەیت، ئێران و عێراق بەرزترین پلەكانی گەرما تۆماركراون، ڕیزبەندیی 15 گەرمترین ناوچە، دوو شاری عیراقیی تێدایە.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی “eldoradoweather” تایبەت بە كەشوهەوا و پلەكانی گەرما ڕیزبەندیی 15 شار و ناوچەی بڵاوكردووەتەوە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین پلەكانی گەرمایان لە تەواوی جیهان تێدا تۆماركراوە.

لە ڕیزبەندییەكەدا شاری “نواصيب” لە كوەیت بە تۆماركردنی 53.2 پلەی سیلیزی، گەرمترینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بووە، دوای ئەو ئەهواز-ی ئێران دێت بە 50.1 پلەی سیلیزی.

لە ڕیزبەندییەكەداو لە ناو 15 گەرمترین شاری جیهان، ناوی دوو شاری عێراقی هاتوون، عەمارە لە پلەی شەشەمدایە بە تۆماركردنی 49 پلەی سیلیزی، لە فاویش 48.6 پلەی سیلیزی تۆماركراوە و پلەی 13ی گەرمترین شارەكانی جیهانی گرتووە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×