فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نوسراوێكی سەرۆكی پەرلەمان سەبارەت بەوەی كە پەرلەمانتاران
بۆیان نییە بەتەنها سەردانی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بكەن، داوا لە سەرۆكی پەرلەمان
دەكات هەر پەرلەمانتارێك "پلەو پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکارهێناوە ناوی
بهێنرێت."
ئاوێنە: پێشەوا
هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە
راگەیەندراوێكدا وتی"نوسراوێك بە واژۆی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوه لەبارەی
ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بەتەنها بەمەبەستی
بەدواداچون و ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت گوایه
له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارهێنابێت."
پێشەوا هەورامانی رەتیكردۆتەوە كە هیچ
ئەندامێكی فراكسیۆنەكەیان لەنێو ئەو پەرلەمانتارانەدا بێت.
وتەبێژی
فراكسیۆنی پارتی وتویەتی"داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەکەین هه‌ر ئه‌مڕۆ
لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و ئەم بابەتە دوانەخات و هەر کەسێک پلەو پێگەی
خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکارهێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت، ڕێوشوێنی یاسایی
لەبەرانبەرییان بگیرێتەبەرو هەستی کەس بەناحەق بریندار نەکرێت.
دەقی
راگەیەندراوەكە...
ڕاگه‌ێندراوێك لە
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی نوسراوێکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
نوسراوێك بە واژۆی
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوه لەبارەی ئەوەی
پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بەتەنها بەمەبەستی بەدواداچون
و ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت گوایه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارهێنابێت.
بە خۆشحاڵییەوە ڕایده‌گه‌ێنین
كه هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی نین و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌مان په‌روه‌رده
و گۆشكراوی ڕێبازی بارزانین، هەمو هەڤاڵانمان لەهەمو لێژنەکان و بەتایبەت لێژنەی وەبەرهێنان،
پیشەییانە کاریان کردوەو باش دەزانن باش و خراپ چییە.
بۆیە داوا له
به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەکەین هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت
و ئەم بابەتە دوانەخات و هەر کەسێک پلەو پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکارهێناوە
ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت، ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەرییان بگیرێتەبەرو هەستی
کەس بەناحەق بریندار نەکرێت.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی فراکسیۆنی
پارتی