هێرشێكی داعش لە كەركوك قوربانی لێكەوتەوە
  2021-06-27       365       
هێرشێكی پاشماوەی چەكدارانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە باشووری ڕۆژئاوای كەركوك، كوژراوێك و دوو برینداری لێكەوتەوە.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، چەكدارەكان هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناحیەی ڕیاز، كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای كەركوك و دواتریش بۆمبێكی چێندراویان تەقاندەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، هێرشەكە بووەتە هۆی كوژرانی پۆلیسێك و برینداربوونی دووانی دیكە.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕابردووش، پێنج پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران پاش تەقینەوەی بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەكەیاندا لە نزیك قەزای داقوق لە باشووری كەركوك.

بەهۆی ئەو هێرشەوە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاریدا هەریەك لە حەیدەر متوری، فەرماندەی فیرقەی پێنج و ئامری لیوای 20 و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هەواڵگری ڕەوانەی لێكۆڵینەوە بكرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×