2021-07-04   681     
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگهیاند: لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی بەئامانج گردنی هێڵەکانی کارەبا، 18 کەس لەکارمەندانی وەزارەتەکەیان کوژراون و بریندابوون و 61 هێڵی سەرەکیی کارەباش لە کارکەوتوون.
ئاوێنە: له راگهیهندراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بڵاویكردۆتهوه، لەکۆبوونەوەی شاندهكهیان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، داواکراوە ڕێکاری بەپەلە و پێویست بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و ڕێگرتن لەو کردە تیرۆرستانەی کە تاوەر و هێڵەکانی کارەبا لەم وەرزدا دەکەنە ئامانج.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئاماژەی بەوەشکردووه، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی بە ئامانج گردنی هێڵەکانی تەزووی کارەبا لەلایەن تیرۆرستانەوە، حەوت کارمەندی وەزارەتی کارەبا کوژراون و 11 کارمەندی دیکەش بریندابوون و61 هێڵی سەرەکی کارەباش لە کارکەوتوون ولەئێستادا لەدەرەوەی کاردان.
له بهشێكی راگهیهندراوهكه ئەوەشخراوەتەڕوو، کارمەندانی وەزارەتی کارەبا، توانیویانە لەکاتێکی پێوانەییدا نزیکەی 16 هەزار مێگاوات جارێکی دیکە بگەڕێننەوە نێو تۆڕی کارەبای نیشتیمانی.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئاشكرایكردووه، تیرۆرستان بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان قۆستۆتەوە و، بەشێوەیەکی بەرنامە دارێژراو هێرشیان کردۆتەسەر تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبای نیشتیمانی، کە ئەوەش وایکردووە تۆڕی سەرەکی هەولێر- مەخمور لەکار بکەوێت وکارەبای نیشتیمانی بەتەواوەتی بکوژێتەوە.