ھەوڵی دابەزاندنی نرخی بەنزین دەدرێت
  2021-07-12       639       

ھەوڵ ھەیە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستانیش چۆنێتی دابەزینی نرخەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، کوالێتی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و باشتر دەبێت.

ئاوێنه‌: گلیزار رەشید جێگری سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان  رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو نیگەرانی زۆر ھەبوو لەسەر کوالێتی ئەو بەنزینەی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرا لە ئێستادا بەڵێندراوە بە بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزینی ھاوردە کراو بۆ ھەرێمی کوردستان. 

باسی لەوەشکرد، جگە لەوەش لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێندراو بە کەمکردنەوەی رسومات لە سەر بەنزینی ھاوردەکراو ئەوەش ھۆکارێک دەبێت بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، بەڵام نازانین کەمکردنەوەی نرخەکەی چەندە دەبێت.

ئاشکراشیکرد، ھەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە سێ ملیۆن بۆ سێ ملیۆن ٥٠٠ ھەزار لیتر بەنزین ھەیە ئەوەش وادەکات بەتەنھا بە بەرھەمی پاڵاوگەکان نەتوانرێت خواستی بەنزین لە ناوخۆ چارەس بکرێت و بۆ ئەوەش بەنزین ھاوردە دەکرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوەشکردەوە، دڵنیایی دراوە لەوەی ئەو نرخەی دیاری دەکرێت لەسەرجەم بەنزینخانەکان وەکو یەک بێت و لەلایەن لیژنەیەکەوە چاودێری دەکرێت.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×