عەلی حەمەساڵح: یەکێتى‌و پارتى وەک یەک دەستیان بەسەرداھاتدا گرتوە
  2021-07-19       335       

عەلی حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "چۆن لەسلێمانی دەستبەسەر داھاتدا گیراوە بۆ موچە، لەھەولێرو دھۆکیش بەھەمانشێوە دەستبەسەر داھاتدا گیراوە".

ئاوێنه‌: لەنوسینێکدا کە لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندوە، "لەسێ مانگی ڕابردودا داھاتی سلێمانی 42٪‏ کەمیکردوە ھەولێرو دھۆکیش بەھەمانشێوە 42% کەمیکردوە".

جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئەگەر سلێمانی 43 ملیۆن دۆلار بداتە خەزێنە، داھاتی ھەولێرو دھۆک سەدان ملیۆن دۆلاریش بێت 57 ملیۆن دۆلار دەدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×