وەزیری تەندروستی: هەڵکشانی ئەمجارەی کۆرۆنا لەقۆناغێکی مەترسیداردایە
  2021-07-19       540       
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنماییەکان بن و ناوەندە تەندروستییەکانیش ئامادەکاری تەواو بکەن، چونکە هەڵکشانی ئەمجارەی کۆرۆنا لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و ئەمڕۆ 1985 (هەزار و نۆ سەد و هەشتا و پێنج) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 19 (نۆزدە) توشبوش مردون.

ئاوێنە: د.سامان بەرزنجی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەمڕۆوە هەمو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا کراونەتەوە و هەمو ئەو کەسانەی نیشانەکانی توشبون بەپەتاکەیان هەیە، دەبێت پشکینین ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن، لەقۆناغی داهاتوشدا ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە بۆ پێشوازیکردن لەتوشبوانی کۆرۆنا دەکرێنەوە.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، تائێستا 4000 چوار هەزار پزیکش و کارمەندی تەندروستی توشی کۆرۆنا بون، بۆیە ئەگەر ئاستی توشبون بەکۆرۆنا بکاتە قۆناغی "رەنگی سور، کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەم دەبێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×