چاوەڕوان دەکرێت دوای پشووەکانی جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە و گۆڕانکاریش لە سیستمی پاشەکەوتکردن بکرێت.
ئاوێنه: دوای ئەوەی حکومەتی عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوو بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک سلفە بۆ مووچەی ھەرێم ڕەوانەی حساب بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم کرد، له ھەرێم بە پێی ئەو داھاتەی لە بەردەستیدایە دەتوانرێت مووچە بە بێ لێبڕین دابەش بکات.