ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: لە خۆپیشاندانەكانی خوزستاندا لانیكەم هەشت كەس كوژراون
  2021-07-23       521       

رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رایگەیاند، ئێران "هێزی رێگەپێنەدراو" بەكاردەهێنێت بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان و تا ئێستاش لانیكەم هەشت كەس لە خوزستان كوژراون.

ئاوێنە: رێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزە ئەمنییەكانی ئێران هێزی رێگەپێنەدراون بەكاردەهێنن دژ بە خۆپیشاندەران لەوانە "گولـلە و ساچمە" بۆ سەركەوتكردنی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەكان.

دیانا تەحاوی، لە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ وتویەتی، ئەو روداوانەی لە خوزستان رودەدەن، وەك روداوەكانی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەكانی دو ساڵ لەمەوبەری شارەكانی ئێران، جێی نیگەرانین.

رێكخراوەكە داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران كردوە دەست لە بەكارهێنانی چەكی زیندو دژ بە خۆپیشاندەران هەڵگبرن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن تەنها سێ كەس كوژراون كە یەكێكیان پۆلیس بوە.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×