2021-07-25   702     
ئه‌گه‌رچی پێشتر بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر رێژه‌ی لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی (ته‌موز/7)ی 2021 ده‌دات، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، كۆبونه‌وه‌كه بۆ رۆژی چوارشه‌ممه دواخرا، به‌مه‌ش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت.
ئاوێنە: پێشتر بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر رێژه‌ی لێبڕین له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بون و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ رۆژی چوارشه‌ممه دواخراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی رێژه‌ی لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت، تاوه‌كو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش ئه‌نجام نه‌درێت، لیستی موچه بڵاوناكرێته‌وه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه پێشتر بڕیاری لێدرابو هه‌مو 25ی مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكرێت، دواده‌كه‌وێت.
پێشتر حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی 1ی سلێمانی ڕاگەیاندبوو، “تاوەكو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە سبەی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی فەرمانبەران بكەین”.
لەبارەی ئەوەی ئایا ئەم مانگە بەهەمان میكانیزمی پێشوو موچە دابەشدەكرێت و لێبڕینی 21% بەردەوام دەبێت، حەسەن ڕەشید باسی لەوەكرد، “هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە و حكومەت بڕیاری لەبارەوە دەدات كە ئەم مانگە بە چ میكانیزمێك موچە دابەشدەكرێت”.
پێشتر دەنگۆی ئەوەبڵاوكرایەوە ڕێژەی لێبڕینی موچە بۆ 6% یان 11%، كەمدەكرێتەوە، بەڵام هێشتا بەفەرمی هیچی لەبارەوە نەوتراوە.
پێشتریش عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندبوو، بەپێی ئەو بەڵگە و داتایانەی لەبەردەستدان، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران بەبێ لێبڕبین دابەشبكات.