ڤیدیۆ..بنكەیەكی سەربازیی حەشدی شەعبی لە نەجەف دوجار بۆردومان كرا
  2021-07-26       587       

فرقەی ئیمام عەلی سەربە لیوای دوی حەشدی شەعبی، رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، دو جار لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بنكەیەكی سەربازییان لە پارێزگای نەجەف بۆردومان كراوەو لە ئاكامدا سێ چەكدارییان برینداربون.

ئاوێنە: فرقەی ئیمام عەلی، لە بەیاننامەیەكدا وتویەتی، لیژنەیەكی تایبەت لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی فوڕاتی ناوەڕاستیی حەشدی شەعبییەوە پێكهێنراوە سەبارەت بەو بۆردومانانەی كە ئەمڕۆ بنكەی سەربازیی "دیوك"یان لە رۆژئاوای پارێزگای نەجەف كردۆتە ئامانج.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە دو بۆردومانەكەدا سێ چەكدارییان برینداربون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان گوازراونەتەوە.

بەر لەوە فرقەی ئیمام عەلی لە بەیاننامەیەكی تردا وتبوی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، بنكەی سەربازی "دیوك"ی بۆردومان كردوەو دواتر هەمان فڕۆكە گەڕاوەتەوە لە سەعات 5:30 خولەك جارێكی دیكە هەمان بنكەی سەربازی بۆردومان كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×