خەزعەلی: هێزەكانی ئەمریكا ناكشێنەوە، ئەوەی هەیە درۆو خەڵەتاندنە
  2021-07-28       442       

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەبارەت بە رێككەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریكاو عێراق رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق ناكشێنەوەو ئەو بابەتەی باسدەكرێت درۆ و خەڵەتاندنە.

ئاوێنە: قەیس خەزعەلی، لە وتەیەكدا رایگەیاند"ئیدارەی ئەمریكا هیچ نیازێكی راستەقینەی بۆ چونە دەرەوە لە عێراق نییەو ئەنجامی ئەو دانوستانانەشی كە كراوە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نییە لە عێراق بەڵكو ئەوەی هەیە تەنها یارییەكی حەرفییە."

وتیشی"هیچ كشانەوەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە ئارادا نییەو ئەو بابەتە تەنها درۆو خەڵەتاندنە."

بە بڕوای خەزعەلی، دانوستانەكانی نێوان عێراق ئەمریكا، "دانوستانێكن بۆ هەڵخەڵەتاندن"و وتیشی"بابەتی كۆتاییهاتنی بونی شەڕكەرانەی ئەمریكا لەعێراق، بەهیچ شێوەیەك بە زاری سەرۆكی ئەمریكاو سەرۆك وەزیرانی عێراقدا نەهاتوە."

هەروەها وتیشی"بەیاننامەكەی هەردو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئەمریكاش ئەوەی رون نەكردۆتەوە كە ئاخۆ مەبەست لە هێزە شەڕكەرەكان چییەو چی دەگرێتەوە. رون نییە كە ئایا كشانەوەی سەربازە شەڕكەرەكان دەگرێتەوە."

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق پێی وایە "تەواوی بابەتەكە، تەنهها گۆڕینی ناونیشانەو ئەوەش ئەو شتە بو كە پێشتر باسمان كردو ئەو شتەش بو كە پلانی بۆ دانرابو."
هەروەها وتیشی"فڕۆكە ئەمریكییەكان لەسەر ئاسمانی بەغدا بەشێوەیەكی چڕ دەفڕن و بۆ مەبەستی سیخوڕی بەكاردەهێرێن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×