به‌ كاتیۆشا هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا
  2021-07-29       741       

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەدد مووشەكی جۆری كاتیۆشا، هێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا.

ئاوێنه‌: بەووتەی ئەو سەرچاوەیە، سیستمی دژە مووشەكی C-RAM سەركەوتوو نەبووە لەتێكشكاندنی مووشەكە هاوێژراوەكان و پارچەی ئەو دژە مووشەكانە لەناوچەی مەنسور لەبەغدا زیانی بەئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیان گەیاندووە.

تائێستا لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا هیچ روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەو هێرشە مووشەكییەو زیانەكانی بڵاونەكراوەتەوە.

هێرشە مووشەكییەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا، بەیەكەم هێرش ئەژمار دەكرێت دوای راگەیاندنی رێكەوتنی نێوان بەغداو واشنتن بەكشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×