2021-07-31   450     
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) تۆڕێکی گەندەلی لە ناو ھێزەکانی دەستگیر دەکات و بە ١٠ ساڵ زیندانی سزایان ددات.
ئاوێنه: ھەسەدە ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکاندا بۆ بەرەنگاربوونی گەندەڵی، (٣) ئەندامی ھێزەکانی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بردنی کەلوپەلی سەربازیی بە شێوەی نایاسایی بە بەھای ملیۆنان دۆلار و ساختەکاری و سپیکردنی پارە لە ژێر ناوی بازرگانی و وەرگرتنی بەرتیل.
وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، ھەر سێ دەستگیرکراوەکە بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دراون.
سەرچاوەیەکی تایبەتی ھەسەدەش ئاماژەی بەوەکردووە، بەردوام دەبن لە ھەڵمەتی نەھێشتنی گەندەڵی لەناو ھێزەکانیان.