ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رەتیدەكاتەوە بەشێك لە هێزەكانی دژە تیرۆر جوڵەیان كردبێت یاخود دەستوەردان بكەن لە كاروباری ناوخۆی یەكێتی.
ئاوێنە: ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، كەمێك لەمەوبەر رونكردنەوەیەكی لەبارەی جوڵەی بەشێك لە هێزەكانی دژە تیرۆر بڵاوكردەوەو دەڵێت"له هه‌ندێك ماڵپه‌ڕو په‌یجی نه‌ناسراو، وێنەو هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه به‌شێك له هێزه‌كانی دژه تیرۆر جوڵه‌یان كردبێت یان ده‌سوه‌ردان بكه‌ن له كاروباری ناوخۆی (ی.ن.ك)."
وتوشیەتی"به‌م رونكردنه‌وه‌یه به رای گشتی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین كه هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند، تیم یان گروپێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسه‌كه‌مان جوڵه‌یان نه‌كردوه و له شوێنی دیاریكراوی خۆیان له ئه‌رك و فه‌رماندان."
ئەو رونكردنەوەیەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری دوای ئەوە دێت كە ئەمشەو سۆشیال میدیای نزیك لە لاهوری شێخ جەنگی بڵاویكردبوەوە كە "بەشێکی زۆر لەهێزەکانی دژەتیرۆر بۆ پشتیوانی لاهور شێخ جەنگی گەیشتنە سەرچنار."
دەقی رونكردنەوەكە...
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
له هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و په‌یجی نه‌ناسراو، وێنه و هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه به‌شێك له هێزه‌كانی دژه تیرۆر جوڵه‌یان كردبێت یان ده‌سوه‌ردان بكه‌ن له كاروباری ناوخۆی (ی.ن.ك)، به‌م رونكردنه‌وه‌یه به رای گشتی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین كه هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند، تیم یان گروپێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسه‌كه‌مان جوڵه‌یان نه‌كردوه و له شوێنی دیاریكراوی خۆیان له ئه‌رك و فه‌رماندان.