ئه‌مریكا: ئیسرائیل ئازادە لە گرتنەبەری هەر بڕیارێک دەربارەی ئێران
  2021-08-03       446       

خاتوو جەین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا لەسەر بە ئامانجکردنى کەشتیی "مێرسەر ستریت"ی ئیسرایٔیلی لەبەرامبەر کەناراوەکانی سەڵتەنەی عومان جەختی کردەوە، ئیسرایٔیل ئازادە لە گرتنەبەری یٔەو بڕیارانەی کە پێی باشە دەربارەی ئێران.

 ئاوێنه‌: ناوبراو ئەوەشی روونکردەوە، هەنگاوەکانی ئێران لەچوارچێوەی بەرنامەیەکی ئەتۆمی ئازاد ئاڵنگاری و هەڕەشە دروستدەکات.

هەروەها، ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئێمە لە پەیوەندی چڕ و هەماهەنگیداین لەگەڵ بریتانیا، ئیسرایٔیل، رۆمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە. 

وەڵامدانەوەکەش بە کۆمەڵ دەبێت لە دژی ئەو هێرشەی کە ئێران بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی ئەنجامیداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×