پەرلەمانی كوردستان ئاماری كارو چالاكییەكانی خۆی لە وەرزی بەهارەدا بڵاوكردەوە
  2021-08-05       317       

پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لە وەرزی بەهارەی خۆیدا، 18 دانیشتنی ئەنجام داوەو لەماوەی ئەو وەرزەدا ژمارەی ئامادەبونی وەزیرو سەرۆكی دەستەكان و بەرپرسانی دیكەی حكومەت لە پەرلەمان 29 بوەو 10 یاساش پەسەندكراون.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی كوردستان، ئاماری گشتیی كارو چالاكییەكانی خۆی لە وەرزی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 1/3/2021 تا 31/7/2021، ئاشكراكرد.

بەپێی ئامارەكە ئاماری كارو چالاكییەكان لە ماوەی وەرزی بەهارەدا بەمجۆرە بون:

ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان: 18 دانیشتن.

ئامادەبونی حكومەت لە دانیشتنەكانی وەرزی بەهارەدا(وەزیرو سەرۆكی دەستەكان و لایەنەكانی تر لە حكومەتی هەرێم): 29

ژمارەی ئەو پێشنیارەیاسایانەی خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە: 10 پێشنیارە یاسا.

ژمارەی ئەو پڕۆژە یاسایانە خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە: 13 پڕۆژە یاسا.

ژمارەی ئەو پێشنیارە یاسانەی خوێندنەوەی دوەمیان بۆ كراوە: 5 پێشنیارە یاسا.

ژمارەی ئەو پڕۆژە یاسایانە خوێندنەوەی دوەمیان بۆ كراوە: 4 پڕۆژە یاسا.

ژمارەی ئەو بڕیارانەی دەركراون: 8 بڕیار.

ژمارەی ئەو یاسایانەی پەسەندكراون: 10 یاسا.

كۆی ئەو پرسیارانەی بەشێوەی نوسراو و زارەكی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاڕاستەی حكومەت كراون: 1323 پرسیار.

ژمارەی ئەو پرسیارانەی وەڵامیان دراوەتەوە: 1197

ژمارەی ئەو پرسیارانەی وەڵامیان نەهاتوە: 126

ژمارەی ئامادەبونی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان: 17

ژمارەی ئامادەبونی سەرۆكی دەستەو بەڕێوەبەرە گشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان: 27

لەم لینكەی خوارەوە دەقی ئامارەكە بخوێنەرەوە:

ئاماری گشتیی كارو چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە وەرزی بەهارەی ساڵیسێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢١/٣/١ تا ٢٠٢١/٧/٣١

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×