بریت ماکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بۆ خێراکردنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق سەردانی بەغداد دەکات.
ئاوێنه: سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاندووە، لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان بەغداد و واشنتۆن پێکھاتووە بۆ خێراکردنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ و گۆڕانی ئەرکی ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ راوێژکاریی.
ئاشکراشیکردووە، بەم نزیکانە بریت ماکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دێتە عێراق، و ئامادەکارییەکان بۆ دواین خولی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق تەواو دەکات.
دەشڵێت، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عەین ئەسەد لە ئەنبار و ڤیکتۆریا لە بەغداد وەک خۆیان دەمێننەوە.