ئەمریكا سزای بەسەر دو قەوارەی عێراقیدا سەپاند
  2021-08-09       548       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، سەپاندنی سزای بەسەر چەند قەوارەیەكی عێراقی، روسی، لوبنانی و سوریدا رایگەیاند كە لەنێویاندا دو قەوارەی عێراقی هەن و پێكدێن لە هەریەكە لە عەسائیبی ئەهلی هەق و كەتیبەكانی حزبوڵا لە عێراق.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە سزاكانی چەند قەوارەیەكی روسی، لوبنانی، سوری و عێراقی گرتۆتەوە كە لەنێویاندا عەسائیبی ئەهلی هەق و كەتیبەكانی حزبوڵا لە عێراق و حزبوڵای لوبنانی هەن.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هۆكاری سەپاندنی سزا بەسەر ئەو قەوارانەدا، بەهۆی ئەوە بوە كە پێشێلی قەدەغەی چەكی كۆكژیان كردوە لە ئێران و سوریا و كۆریای باكور.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×