هەپەگە كوژرانی حەوت سەربازی توركیای راگەیاند
  2021-08-11       629       

هەپەگە رایگەیاند، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە باكورو باشوری كوردستان حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە رۆژی 13ی تەمموز لەناوچەی گلیداغی ناوچەی ئاگری لە باكوری كوردستان لە چالاكییەكی گەریلادا دژ بە یەكەیەكی شاراوەی سوپای توركیا، پێنج سەربازی ئەو سوپایە كوژراون.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە رۆژی 11ی ئاب، گەریلاكانی یەژاستار لەسەر شاخی كۆردینە لە ناوچەی مەتینای باشوری كوردستان، هێرشیان كردۆتە سەر هێزێكی سوپای توركیاو لە ئاكامدا سەربازێك كوژراوەو دو كامێرای چاودێریش تێكشكێنراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە رۆژی 10ی ئاب، لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە دامێنی شاخە سۆری ناوچەی ئاڤاشین لەباشوری كوردستان، سەربازێكی سوپای توركیا كوژراوە.

راگەیەندراوەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە رۆژی 10ی ئەم مانگە سوپای توركیا لە بۆردومانی تونێلەكانی شەڕدا لەناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین، حەوت جار گازی كیمیایی بەكارهێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×