2021-08-12   1078     
ئیلخانی زادە، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، پێشوتر له‌لایه‌ن حزبه‌سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه پێیان وتون "داخوازی ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یه که ئێمه گوشار بۆ ئێوه بێنین یان چه‌ک بکرێن یان دور بخرێنه‌وه له سنوره‌کان"، دیاره ئه‌وان نه‌چونه‌ته ژێرباری ئه‌و گوشارانه چونکه کورد له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکات وه‌ک ئه‌وه وایه به‌ته‌شوێ له‌ڕیشه‌ی خۆی بدات.
ئاوێنە: ئیلخانی زادە لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاندوە، "له مێژه ئێران هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، گوشاره‌کانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه، زۆر لایه‌نیش له ده‌وڵه‌تی عێراقدا که لایه‌نگری ئێرانن ئه‌و داوایان بوه یان ئه‌و داخوازیه‌یان کردوه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانیش قسه‌یانکردوه چ ئێران چ ئه‌و گروپانه، من پێموایه ئه‌وه تازه نییه و ئێران هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕتر ده‌کاته‌وه به‌تایبه‌ت دوای هاتنه سه‌رکاری (ڕه‌ئیسی) بۆ لێدانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هه‌روه‌ک که چۆن له ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی له‌ده‌ره‌وه ناگوزه‌رێت، گومانێک نییه له عێراقیش هه‌وڵده‌دات که ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کز و لاواز بکات، تائێستاش له‌و بابه‌ته‌وه هیچ درێغیه‌کی نه‌کردوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێشوتر له‌لایه‌ن حزبه‌سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه پێیان وتین داخوازی ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یه که ئێمه گوشار بۆ ئێوه بێنین یان چه‌ک بکرێن یان دور بخرێنه‌وه له سنوره‌کان، دیاره ئه‌وان نه‌چونه‌ته ژێرباری ئه‌و گوشارانه چونکه کورد له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکات وه‌ک ئه‌وه وایه به‌ته‌شوێ له‌ڕیشه‌ی خۆی بدات، ئێمه هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی کوردستان‌مان له‌به‌رچاو گرتوه، ئێمه که له‌هه‌مو کۆسپ و که‌ند و گرفته‌کانی ئه‌و گه‌له‌دا له هه‌رێمی کوردستان به‌شداریمان کردوه و پشتیوان بوین له کاتی سه‌ختیدا، له‌کاتی خۆشی و ئه‌وانه‌دا پشتگیریمان لێکردون، به بۆچونی من حزبه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران زۆر ڕیشه‌یان هه‌یه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی کوردی‌دا و کۆمه‌ڵه و حزبه‌کانی دیکه‌ش، ئه‌وه کارێکی ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ته بۆ هه‌رێمی کوردستان".
ئیلخانی زادە باسی لەوەشکردوە، "تائێستا چه‌ک نه‌کراوین هه‌رئێستاش هێزمان له سنوره‌کان هه‌یه دیاره هه‌مو هێزه‌که‌مان له‌وێ نییه به‌شێک له‌باره‌گاکانمان له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا له‌وێشه‌وه ئێمه کرده‌وه‌یه‌کی چه‌کداری ناکه‌ین، ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌تی هێزی ئێمه له‌ناوه‌وه‌ی کوردستاندا واته له‌ناو خه‌ڵکی کوردستاندایه".
سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان باسی لەوەشکردوە، "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و داواکاری و فشارانه قبوڵ ناکه‌ین، ڕو ده‌که‌ینه هه‌مو گه‌لی کورد ڕوده‌که‌ینه هه‌مو دنیا، له‌په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان که‌ڵک وه‌رده‌گرین، حکومه‌تی ئێرانیش له‌و ئاسته‌دا نابینم که ئێستا بتوانێت ئه‌و کاره بکات به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و گوشارانه و له‌و کێشانه‌ی که هه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئه‌وه ئه‌وانن ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیان له سوریا و له عێراق و له لوبنان که‌م ببێته‌وه نه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان زیاد بکرێت بۆیه له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا چ به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌یه چ هه‌رێمی کوردستان بچێته ژێرباری ئه‌و گوشارانه چ ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌مو که‌سیش چو قبوڵی ئه‌وه بکه‌ین، ئێمه چ وه‌ک کۆمه‌ڵه چ وه‌ک ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران بێگومان دژایه‌تی هه‌رچه‌شنه بڕیارێکی وا ده‌که‌ین و له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاده‌وستین".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هەڵوێستتان چی دەبێت ئەگەر فشارەکان چونە بواری کردارییەوە؟ لە وەڵامدا عومەر ئیلخانی زادە وتی، "ئه‌وه شتێکه ئه‌و کاته ده‌توانیین، له‌درێژه‌ی پرۆسه‌که‌دا و له ململانێی ته‌رازوی هێزدا ئه‌وه دیاریده‌کرێت چونکه من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌م پشتیوانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان‌مان له‌گه‌ڵدایە، پشتیوانی زۆرێک له دڵسۆزی کاربه‌ده‌ستان و حیزبه‌سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیشمان له‌گه‌ڵه،کارێکی ئاسان نییه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه چه‌ک بکه‌ن قۆناغی دوایی ده‌بێته ئه‌وه، واته ئاسان نییه."
عومەری ئیلخانی زادە ئەوەشی وت، "ئێمە وەک لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران پشتیوانی خەڵکی کوردیمان لەناوخۆی ئێران هەیە، له‌و ساڵانه‌دا به‌چه‌ندین جار نیشانمانداوه داوای مانگرتنی گشتیمان کردوه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئێمه داوای مانگرتنی گشتیمان کردوه ته‌نانه‌ت خه‌ڵک توانای نه‌بوه شقارته‌یه‌کیش بکڕێت و داهاتیش ببێت ئیتر له‌وه زیاتر پشتیوانی".