وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نیت، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی سێی ناوه‌ندی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی له‌زاری سه‌رچاوه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاویكردۆته‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌فته‌ی داهاتوو دیاری كردوه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارانی پۆلی سێی ناوه‌ندی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "وه‌زیری په‌روه‌رده پێشنیازیكردوه كه بارودۆخی سه‌ختی خوێندكاران له‌كاتی پرۆسه‌ی ڕاستكردنه‌وه‌و پشكنینی (تصحیح) ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ خوێندكارانی پۆلی سێی ناوه‌ندی له‌به‌رچاو بگیرێت".
دوپاتیشیكرده‌وه، پرۆسه‌ی ڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری خوێندكاران، به‌پێی ئه‌و پلانانه‌ی، كه وه‌زاره‌ت بۆی د‌یاریكردبوو ده‌ڕوات و كاره‌كانیش به‌بێ دواكه‌وتن ته‌واو ده‌كرێن.