دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: لە دوو مانگدا زیاتر لە سێ هەزار و 500 تۆن کەرەستە لەناوبراون
  2021-08-15       369       

لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لەماوەی هەردوو مانگی حوزەیران و تەمموزدا سێ هەزار و 796 تۆن و سێ کیلۆگرام کەرەستەی جۆراوجۆر لەناوبراون یان گەڕێندراونەتەوە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاشکرایکرد، “لە ماوەی 1/6/2021 تاوەکو 31/7/2021 سێ هەزار و 796 تۆن و سێ کیلۆگرام کەرەستەی جۆراوجۆر له‌ تاقیگه ‌و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون”.

هۆكارەكەی ڕوونكردەوە و ڕایگەیاند، “بەهۆی نەگونجاویی ئەو کەرەستانە لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم بەشێکیان لەلایەن دەروازەکەوە لەناوبراون و بەشێکیشیان گەڕێندراونەتەوە”.

بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی دەروازە سنوورییەکە ڕایگەیاندووە، جۆری ئەو كه‌ره‌ستانەی لەناوبراون له‌ کەلوپەلی (ته‌ندروستى، کۆزماتیک، خواردن و خواردنه‌وه‌، ڤێتێرنه‌رى، چاندن، بیناسازى و…تاد) پێکهاتبوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×