عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا بە دانانی شەهرام ئێرانی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەکانی ئێران، كە ناوبراو لە ئایینزای سوننەیە.
ئاوێنه: لە بڕیارەکەی خامنەئی-دا هاتووە، بەپشتبەستن بە ئەزموون و بەرپرسیارێتییەكانی پێشووتری، شەهرام ئێرانی بە پلەی ئەدمیراڵ وەک فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەکانی ئێران دیاریکرا.
میدیا ئێرانییەکان باس لەوەدەکەن شەهرام ئێرانی یەکەم سوننی مەزهەبە کە ئەو پلەیە وەربگرێت لە مێژووی ئێراندا، تەنانەت هیچ موسوڵمانێکی سوننی مەزهەب پلەی فەرماندەی لە ڕیزەکانی سوپای ئێراندا وەرنەگرتووە.