وەزیری سامانە سروشتییەکان: نرخی لیترێك بەنزین دەبێتە 650 دینار
  2021-08-18       279       

وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند "لە هەفتەی داهاتوەوە بەنزین کوالێتی باش دەبێت و هەرزانیش دەکرێت."

ئاوێنە: کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ روداو كە بڕیارە بەمزوانە پەخش بكرێت، رایگەیاند، لە 23ی ئابەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دێت، "ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزینەکەمان باش ببێت و نرخەکەشی دەبێت بە 650 دینار بە کوالێتییەکی باش و لە هەمو کوردستان بەو نرخە دەبێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین روی لە بەرزبونەوە كردوەو شۆفێرانیش وێڕای ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە گراببونی باس لەوە دەكەن كە كوالێیتی بەنزینەكەش خراپ بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×