سەرۆكە هەڵهاتوەكەی ئەفغانستان لەئیماراتە
  2021-08-18       657       
ئەشرەف غەنی و هاوسەرەكەی

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتڕاستیكردوە كە ئەشرەف غەنی، سەرۆكە هەڵهاتوەكەی ئەفغانستان و خێزانەكەی لەو وڵاتەن و لەبەر هۆكاری مرۆیی پێشوازییان لێكراوە.

ئاوێنە: ئاژانسی رەسمی هەواڵی ئیمارات لە زاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەوە بڵاویكردۆتەوە، ئیمارات پێشوازی لە ئەشرەف غەنی و خێزانەكەی كردوە لە وڵاتەكەیان ئەوەش لەبەر هۆكاری مرۆیی.

رۆژی یەكشەممەی رابردو لەگەڵ گەیشتنی چەكدارانی تاڵیبان بە دەروازەكانی كابوڵ، ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستان لە وڵاتەكە هەڵهات و دواتر رایگەیاند، بۆ بەرگرتن لە رشتنی خوێن بڕیاری جێهێشتنی وڵاتی داوە. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×