بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاشكرایكرد، دەستەی گەشتوگوزاری
هەرێمی کوردستان خولی ڕاهێنان و ئامادەکردنی کارمەند بۆ هۆتێل و چێشتخانەو کۆمپانیاکان
دەکاتەوە، ئەوەش دەكاتە مەرج كە دەبێت 30%ی کارمەندی شوێنە گەشتیارییەکان خەڵكی
ناوخۆی هەرێم بن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر
لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، گشت دەرچوانی
گەشتوگوزار لە زانکۆ، پەیمانگا، ئامادەیی گەشتیاری و بەشەکانی دیکەی زانکۆ و پەیمانگاکان
ئاگادار دەکەنەوە کە بە ئامانجی دۆزینەوەی هەلی کار لە بنکە گەشتیارییەکانی شاری هەولێر،
لەژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی دامەزراندنی 30%ی کارمەندانی خۆماڵی لە بنکە گەشتیارییەکان،
خولی ڕاهێنان و ئامادەکردنی کارمەند بۆ هۆتێل و چێشتخانە و کۆمپانیاکان دەکاتەوە.
ئاماژهبهوهشكراوه،
ئامانجی خولەکان بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار و دامەزراندنیانە دوای تەواوکردنی
خولەکە و پێدانی بڕوانامەی باوەڕپێکراو لە گەشتوگوزاری هەولێر.
مەرجی بەشداریکردن
لەخولەکان:
- خەڵکی هەرێمی
کوردستان بێت
- تەمەنی لەنێوان
18 تا 35 ساڵ بێت
- دەرچوی ناوەندی
بەسەرەوە بێت
- بەڵێن بدات دوای
تەواوکردنی خولەکە ئامادەیی کارکردنی لە بنکە گەشتیارییەکاندا هەبێ.
گەشتوگوزاری ھەولێر
وتوشیەتی، ئەو کەسەی بیەوێ ئەو دەرفەتە بەدەستبهێنێت، دەتوانێت لە ڕۆژی یەکشەممە
22 ی 8 سەردانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر بکات بۆ ناو تۆمارکردن.