2021-08-20   502     
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سوپای سوریای سه‌ر به‌به‌شار ئه‌سه‌د، بۆردومانی سنوری شاری ئیدلبی كرد‌و له‌ئه‌نجامدا 4 منداڵ له‌یه‌ك خانه‌واده كوژران.
ئاوێنه: روانگه‌ی ناوبراو راشیگه‌یاندووه، سوپای سوریا بۆردومانی گوندی (كه‌نسه‌فره)ی سنوری ئیدلب كردووه، په‌یامنێری فرانس پرێس، دیمه‌نی ناشتنی 3 منداڵی بینیووه كه باوكیان لهسه‌ر گۆڕه‌كانیان گریاوه، دواتر جه‌سته‌ی پارچه‌كراوی منداڵی چواره‌میشیان بۆ هێناوه‌و به‌خێرایی‌و به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وامه‌وه به‌خاكیان سپاردون.
هه‌ر دوێنێش سوپای به‌شار ئه‌سه‌د گوندی (به‌لشۆن) بۆردومانكرد كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سوری بونه‌ته قوربانی.
- رەوشی ئیدلب:
لەدانوستانەکانی ئاستانادا کە لەچوارو پێنجی ئایاری ٢٠١٧ بەبەشداری تورکیا‌و روسیا‌و ئێران بەڕێوەچو، بڕیاردرا چوار "ناوچەی کەمکردنەی گرژیی" دروست بکرێن لەئیدلب و ژمارەیەک ناوچەی دەورووبەری پارێزگاکانی (لازقییە، حەمماو حەلەب)، لەگەڵ باکوری پارێزگای حومس، غوتەی رۆژھەڵات و ناوچەکانی باشوری سوریا (پارێزگاکانی دەرعاو قونەیترا).
بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد بەپشتیوانی هێزی ئاسمانیی روسیا لەو چوار ناوچەیە سێیانیانی کۆنترۆڵکردو رویانکردە ئیدلب، دواتر لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٨‌دا تورکیا‌و روسیا بۆ بەھێزکردنی ئاگربەستی سوریا رێککەوتنی سۆچی-یان واژو کرد.
روسیا‌و ھێزەکانی رژێم لەئایاری ٢٠١٩دا، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردو دەستیانگرت بەسەر ژمارەیەکی زۆر شوێنی نیشتەجێبونی ناو ناوچەی کەمکردنەی گرژییەکانی ئیدلب.
دوایین جاریش تورکیا‌و روسیا لەپێنجی ئاداری ٢٠١٩دا لەمۆسکۆ رێککەوتنێکی نوێیان واژو کرد.
ئاگربەستەکە کە لەلایەن هێزەکانی ئەسەدەوە ناو بەناو پێشێل دەکرێت، بەشێوەیەکی بەرچاو پارێزراوە.
لە ٢٠١٧-٢٠٢٠دا نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی روسیا‌و رژێمی ئەسەدەوە ناچار بوون بەرەو ناوچەکانی نزیک سنوری تورکیا کۆچ بکەن.